دایك و باوكان باشترین شتیان بۆ منداڵەكانیان دەوێت، بۆیە گەلێك جار دووچاری هەڵەی قیژاندن، یان هاواركردن Yelling لەسەر منداڵ دەبن، بەڵام پێویستە لەمە وریابن كە لەوانە ببێتە ئەگەری گرفتی تەندروستی. گەلێك دایك و باوك بە شێوەیەكی نەخوازراو دوچاری هاواركردن لەسەر منداڵیان دەبنەوە. ئەمە روونە كە خودانكردن و گەورەكردنی منداڵ كارێكی ئاسان نییە، بەتایبەتی لەوكات و شوێنانەی كە شتی ناڕێك و نەگونجاو ئەنجام دەدەن. رێكاری توندی دایك و باوك كە قیژاندن لەسەر منداڵ لەخۆبگرێت، مانای جۆرێك سەرنەكەوتن لە خودانكردنی منداڵ دەگەیەنێت. هاواركردن و قیژاندن لەسەر منداڵ لەوانەیە كە كاریگەریی درێژماوە بكاتە سەر گەشە و پەرەسەندنی كەسێتیی منداڵ. كاریگەرییە نێگەتیڤەكان: گرفتەكانی پەیوەست بە رەفتار و هەڵسوكەوت، بۆ نموونە: قیژاندن لەسەر نەوجەوانێكی 13 ساڵی ئەگەری ئاستی رەفتاری خراپ لە ساڵانی دواییدا زیاد دەكات، گۆڕان لە گەشە و پەرەسەندنی مێشك، قیژاندن و بەكارهێنانی وشەی نەشیاو كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر پێكهاتەی فیزیكی مێشك، بەتایبەتی لە سەنتەری رێكخستنی دەنگ و زمان. لە لایەكی دیكەوە، قیژاندن جگە لەوەی كە منداڵ دوچاری ناڕەحەتی و ترس و غەم دەكات، لەوانەیە كار بگاتە ئەگەری خەمۆكی لە ئایندەدا، هەروەها سترێسی درێژخایەن كە رێگا بۆ چەندین گرفت و نەخۆشیی جەستەیی خۆش دەكات، ئەمە جگە لە ئازاری درێژخایەن لە ئایندەدا بەتایبەتی هەوكردنی جومگە، سەرئێشە، گرفت و ئازارەكانی مل وپشت.