ئەو ڤیتامینانەی جگەر دەپارێزن

ئەو ڤیتامینانەی جگەر دەپارێزن
جگەر بەردەوام كاردەكات بۆ رزگاركردنی لەش لە ماددەی زیانبەخش كە لە خۆراك و ژینگەوە دەگەنە لەش، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ تێكشكاندنی خۆراك و دابینكردنی وزە بۆ ئەندامەكانی لەش. بۆ هاندانی فرمانەكانی جگەر، دڵنیابە لەوەی كە چەند ڤیتامینێكی گرنگ بۆ جگەر لە خۆراكی رۆژانەتدا دابین دەكەیت، ئەگینا پێویستە كە ئەم ڤیتامینانە بە شێوەی كەپسولی یاریدەدەر دابین بكەیت. ئەو ڤیتامینانەی گرنگن بۆ تەندروستیی جگەر بریتین لە: ڤیتامین A، چونكە كەمی ئەم ڤیتامینە لەوانەیە ببێتە ئەگەری كەمبوونەوەی ئاسن و كەمخوێنی، بە پێچەوانەشەوە كەمی ئاسن هاندەرە بۆ كەمی ڤیتامین A لە جگەردا. ڤیتامین D،چونكە نزیكەی 90%ی تووشبووان بە نەخۆشیی درێژخایەنی جگەر بەتایبەتی مۆمبوونی جگەر Cirrhosis تا رادەیەكی زۆر دوچاری كەمی ڤیتامین D دەبن. ڤیتامین E، فرمانەكانی جگەر باشتر دەكات بەتایبەتی لە حاڵەتی زیاد كۆبوونەوەی چەوری لە جگەردا. ڤیتامین B12 كە تاكە ڤیتامینە لە گرووپی ڤیتامینەكانی B كە لە جگەردا خەزن دەكرێت و بۆ ماوەی چەند ساڵێك دەمێنێتەوە. ڤیتامین C كە بە ترشی ئەسكۆربیك ناسراوە، زۆر گرنگە و هانی جگەر دەدات بۆ رزگاركردنی لەش لە ماددە زیابەخش و ژەهراوییەكان، هەروەها كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە، خانەكانی جگەر لە مۆلیكیولە ناتەواوەكانی ئۆكسجین دەپارێزێت، كە بە كۆلكە سەربەستەكان Freeradicals ناسراون و زیانی زۆر بە خانەكان دەگەیەنن.
Top