ژیان پاش دەربازبوون لە نۆرەی دڵ

ژیان پاش دەربازبوون لە نۆرەی دڵ
نۆرەی دڵ Heart attack حاڵەتێكی مەترسیدارە،پاش دەربازبوون لە نۆرەی دڵ پێویستە لەسەر تووشبوو كە زۆر بە وردی پەیڕەوی چەند رێنماییەك بكات و ستایلی ژیانی بە تەواوی بگۆڕێت، بە مەبەستی رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی نۆرەی دڵ لە ئاییندەدا و دوورخستنەوەی مەترسی لەسەر ژیانی. ئەگەرچی تووشبوو پاش دوو هەفتە هەست بە باشتربوونی تەندروستی دەكات، بەڵام لەوانەیە كە سێ مانگ پشووی پێویست بێت پێش گەڕانەوە بۆ كار و چالاكییە ئاساییەكانی ژیان. رێنماییەمان: بەكارهێنانی دەرمان بە رێكی و بە رێنمایی دكتۆر بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی نۆرەی دڵ، پێویستە كەپەستانی خوێن نزمتر بێت لە 130/80 ملم جیوە، پێوانەی چێوەی كەمەر لە 35 گرێ (88.9سم) كەمتر بێت بۆ ئافرەت و لە 40 گرێ (101.6سم) كەمتر بێت بۆ پیاو، تێكڕای بارستایی لەش BMI لە نێوان 18.5-24.9 دا بێت، ئاستی شەكری خوێن كەمتر بێت لە 100 ملگم/ دێسیلیتر، ئاستی كۆلیستیڕۆڵی گشتیی لە خوێندا كەمتر بێت لە 180ملگم/دێسیلیتر، هەروەها كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش و ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی تەنیا بە چاودێری دكتۆر بۆ دیاركردنی جۆر و ماوەی مەشقەكە، رێكخستنی خۆراك بۆ كالۆری نزم و دووركەوتنەوە لە چەورییە نێوەندەكان Transfats و چەورییە تێرەكان، لەگەڵ زیادكردنی خۆراكی رووەكی، هەڵبژاردنی شیرەمەنی و گۆشتی بێ چەوری، زیاد بەكارهێنانی زەیتی زەیتوون بۆ خۆراك، رۆژانە خواردنی بڕێكی دیاریكراو لە كاكڵەكانی وەكو گوێز، باوی یان كازو، دووركەوتنەوەی لە جگەرەكێشان و دوكەڵی جگەرە (دەستی دوو Secondhandsmoke).
Top