ئایا سەرینی نەرم هۆكارە بۆ ئازاری مل؟

ئایا سەرینی نەرم  هۆكارە بۆ ئازاری مل؟
بەگشتی نووستن بە هەر پۆزیشنێك بە سەرینی نەگونجاو هۆكارە بۆ ئازاری مل، بۆنموونە: نووستن لەسەر تەنیشت Sidesleeping بە سەرینی نەرم دەبێتە ئەگەری ئازاری مل، هەروەها دانانی دوو سەرینی نەرم لەكاتی نووستن لەسەر تەنیشت بە پۆزیشنێكی هەڵە گرفت بۆ مل پەیدادەكات. بۆ نووستن لەسەر تەنیشت سەرینێك پێویستە كە بە دروستی سەپۆرتی سەر و مل بكات، بە مەرجێك ئاستی مل لە ئاستی، یان (لیڤڵ)ی بڕبڕەكانی پشت بێت. بۆ نووستن لەسەر پشت سەرینێك گونجاوە كە رەق بێت و مل لە ئاستی ئاسۆیی بڕبڕەكانی پشت بهێڵێتەوە. بۆ نووستنی تێكەڵاو (لەسەر تەنیشت، یان پشت، یان سك) سەرینێك باشە كە ناوەڕاستەكەی نزم، یان چاڵ بێت. بۆ نووستنی سەر سك Stomachsleepers سەرینی تەنك و نەرم گونجاوە. باشترین ماددەی سەرین بریتییە لە میمۆری فوم Memoryfoam، یان فومی لاستیكی Latexfoam. واباشە كە بەرزی، یان ئەستووریی سەرین 10-15 سم بێت و رووبەرەكەی X40 60 سانتیمەتر بێت. پێویستە لەسەر كەسانی تووشبوو بە ئازاری مل كە دووركەونەوە لە بەكارهێنانی ئەو سەرینانەی كە لە تووكی پەلەور Feather دروست كراون.
Top