سوودەكانی كەرەوز

سوودەكانی كەرەوز
كەرەوز Celery سەرچاوەیەكی باشە بۆ ریشاڵ و ڤیتامینەكانی A، K، C، B9 و كانزاكانی پۆتاسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، هەروەها سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكانی بیتاكارۆتین، ڤیتامین C، فلاڤۆنۆیدەكان. لاسكەكانی كەرەوز بەلای كەم 12 جۆر ماددەی دژەئۆكسانی یكە لەخۆدەگرن، كە رۆڵیان هەیە بۆ پاراستنیی خانە و بۆڕییەكانی خوێن و ئەندامەكانی لەش لە فشاری ئۆكسان، هاوكات لەگەڵ كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا كە هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكانیش. سوودە تەندروستییەكانی دیكەی كەرەوز ئەمانەن: خۆپاراستن لە ئەگەری پووكانەوەی ئێسك، كەمكردنەوەی ئەگەی هەوكردنی جومگەكان و سووككردنی نیشانەكان بەتایبەتی ئازار و ئاوسان و سخبوون، رێكخستنی پەستانی خوێن، كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، هاندانی هەرسكردنی خۆراك و پاراستنی تەندروستیی گەدە، بەتایبەتی پاراستنی ناوپۆشی گەدە و هاندانی چاكبوونەوەی كولبوونی گەدە، پاراستنی تەندروستیی جگەر بەتایبەتی رزگاركردنی لەش لە ماددە زیانبەخشەكان، خۆپاراستن لە نەزۆكیی پیاو، فراوانكردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن و هاندانی سووڕی خوێن لە لەشدا.
Top