كاریگەریبە نەرێنییەكانی سۆشیال میدیا

كاریگەریبە نەرێنییەكانی سۆشیال میدیا
سۆشیال میدیا Social media بۆ گەلێك كەس ئەرێنییە و یارمەتیدەرە بۆ هێشتنەوەی پەیوەندی و گەیاندن، یان تەنانەت وەكو پلاتفۆرمێك بۆ دەربڕینی خود، ئەمەش دەرەنجام سوودبەخشە بۆ لایەنی دەروونی. كەواتە خودی سۆشیال میدیا زیانبەخش نییە بۆ تەندروستیی دەروونی، بەڵام چۆنێتی بەكارهێنان و وەرگرتنی شتەكان لە سۆشیال میدیاوە و چۆنێتی و چەندێتی كاریگەری لەسەر ژیانی بەكارهێنەر گرنگیی تەندروستی هەیە، كە لەوانەیە بۆ هەندێك كەس ببێتە ئەگەری گرفتی دەروونی. سەرچاوە پزیشكییەكان ئاماژەیان بەمە كردووە كە سۆشیال میدیا لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە چەند گرفتێكی دەروونی زیاد بكات، بۆ نموونە پەستی، خەمۆكی، گرفت لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و چەند نیشانەیەكی جەستەیی. گەڕانی بەردەوام لە فەیسبووك و پۆستكردنی وێنە لە ئینستاگرام هۆكارە بۆ گرفتی درێژماوە. پسپۆڕان پێیان وایە كە بوون بە كەسێكی زۆر ئەكتیڤ لە سۆشیال میدیادا چەند زیانێكی هەیە، بۆیە رێنمایی دەكەن كە كاتی بەكارهێنانی شاشە سنووردار بكرێت، بۆنموونە 45- 60 خولەك لە رۆژێكدا. هەوڵبدە كە كەمێك توند بیت لەگەڵ خۆتدا بۆ سنوورداركردنی كاتی بەكارهێنانی سۆشیال میدیا، ئەگەر ئەمەت پێ نەكرا، ئەوا پێویستت بە هاوكاریی دكتۆر دەبێت.
Top