كازوCachews بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، دەوڵەمەندە بە وزە، پرۆتین، ریشاڵ، ماددەی دژەئۆكسان، ڤیتامینەكانی E، K،B1، B2،B6، B9، K، لەگەڵ پۆتاسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم، كالسیۆم، كۆپەر، ئاسن، زینك، سیلینیۆم، مەنگەنیز، هەروەها رێژەیەكی بەرزی ماددە دژەئۆكسانەكان لە جۆری لیوتین Lutein و زیازانتین. چەوریی كازو رۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ و بەرزكردنەوەی ئاستی كۆلیستڕۆڵی باش لە خوێندا، لەگەڵ دابەزاندنی ئاستی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان. سوودەكانی دیكەی كازو: خۆپاراستن لە ئەگەری نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك، كەمكردنەوەی ئەگەری دروستبوونی بەردی زراو، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، پاراستنی چاوەكان لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی و ئاوی سپی Cataract و تێكچوونی تۆڕی چاو، كە بە تەمەن پەیوەستە AMD، پاراستنی تەندروستیی خوێن و هاندانی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن و پاراستنی بۆڕییەكانی خوێن، پاراستنی تەندروستی و پتەویی ئێسك، خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی كۆڵۆن، پاراستنی تەندروستیی دەمارەكان، هاندانی كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش لەو كاتەی كە خواردنی كازو زوو هەستی تێریوون پەیدادەكات، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو.