بەهای خۆراكیی بامیە

بەهای خۆراكیی بامیە
بامیە Okra بەهای خۆراكیی بەرزی هەیە، چونكە وزەی كەم لەخۆدەگرێت و سەرچاوەیەكی باشە بۆ پڕۆتین، ریشاڵ، مەگنسیۆم، لەگەڵ ڤیتامینەكانی A،B6، C، K، هەروەها ماددە دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols و فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids. سوودە تەندروستییەكانی بامیە: پاراستنی تەندروستیی دڵ، كەمكردنەوەی ئەگەری دروستبوونی تۆپەڵی مەییوی خوێن لەناو بۆڕییەكانی خوێندا، پاراستنی تەندروستیی مێشك و باشتركردنی فرمانەكانی، بەتایبەتی توانای فێربوون و وەبیرهاتنەوە، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵ لە خوێندا، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی سییەكان و بۆشایی دەم، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش بەتایبەتی بەرگری بەرانبەر بە هەوكردنە بەكتریایی و هەوكردنە ڤایرۆسییەكان، دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە بامیە خۆراكێكی گونجاوە بۆ نەخۆشانی شەكرە، پاراستنی پتەویی ئێسك، پاراستنی كۆرپە لە سەقەتی زگماكی لە ئافرەتی دووگیاندا، لەگەڵ پاراستنی بارستایی ماسوولكە.
Top