بەزالیا Greenpeas دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ریشاڵ، دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینۆلەكان Polyphenols و كارۆتینۆیدەكان و فلاڤۆنۆلەكان، ڤیتامینەكانی A، K، C، B1، B2، B3، B6، B9، لەگەڵ كانزاكانی مەگنسیۆم، ئاسن، فۆسفۆڕ، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، كالسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی بەزالیا: كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیی شەكرە، پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس بە تایبەتی زیادكردنی گەشەی بەكتریای سوودبەخش لە ریخۆڵەدا، لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە گرژبوونی كۆڵۆن و شێرپەنجەی كۆڵۆن، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەند نەخۆشییەكی درێژخایەن بەهۆی كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، پاراستنی تەندروستیی دڵ، رێكخستنی پەستانی خوێن، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ LDL لە خوێندا، خۆپاراستن لە ئەگەری جەڵتەی مێشك، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، پاراستنی پتەویی ئێسك و پاراستنی لە لاوازبوون، یان پوكانەوە، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش، پاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات و هێلكەدان و پەنكریاس.