هۆكارەكانی خێرا زیادبوونی كێشی لەش

هۆكارەكانی خێرا زیادبوونی كێشی لەش
زۆربەی خەڵك دوچاری هەڵبەزین و دابەزینی كێشی لەش دەبن، بەگشتی بە تێپەڕبوونی كات و پێشكەوتنی تەمەن كێشی لەش زیاد دەكات، بەڵام زیادبوونی خێرای كێشی لەش لە ماوەیەكی كەمدا لەوانەیە كە نەخۆشی، یان حاڵەتێكی تەندروستیی لەپاڵەوە بێت، هۆكارەكانی زیادبوونی خێرای كێشی لەش ئەمانەن:

• زیانی لابەلای چەند دەرمانێك وەكو: دەرمانەكانی كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیی شەكرە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، خەمۆكی، پەركەم.
• خەوزڕان: لە لێكۆڵینەوەكاندا هاتووە كە خەوزڕان و كەمخەوی هاندەرن بۆ زیادبوونی كێشی لەش، چونكە گۆڕان لە سووڕەكانی خەودا، كاریگەری دەكاتە سەر مەزاج و حەزە و ئارەزووی خواردن و خۆراك، بۆنموونە: كەمخەوی هاندەرە بۆ زیادكردنی خۆراكی كاربۆهیدراتی و شیرینی و، هاندەرە بۆ زیاد خواردن، لەپاش ژەمی ئێوارە و لە شەودا.
• وازهێنان لە جگەرەكێشان: لە هەندێك كەسدا هۆكارە بۆ زیادبوونی كێش بەهۆی زیادبوونی ئارەزووی خواردن بە دوو هۆكار: یەكەم، وازهێنان لە نیكۆتین، لەوكاتەی كە نیكۆتین ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە، دووەم: لە هەندێك كەسدا دەبێتە ئەگەری سترێس كە هاندەرە بۆ زیاد خواردن.
• فرەكیسیی هێلكەدان لە ئافرتدا PCOS لەبەر زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنەكانی نێرینە (ئەندرۆجینەكان Androgens).
هۆكارەكانی دیكەی وەك: پەككەوتنی دڵ، پەككەوتنی گورچیلە، مۆمبوونی جگەر Cirrhosis، سستبوونی گلاندی دەرەقی كە هۆكارە بۆ كزبوونی میتابۆلیزم، شێرپەنجەی هێلكەدان.
Top