باینجان Eggplant سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ چەندین ڤیتامین و كانزا بەتایبەتی ڤیتامینەكانی C، K، B1، B3،B6، B9، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، فۆسفۆر، كۆپەر، ئاسن، پۆتاسیۆم، هەروەها رێژەیەكی باشی ریشاڵ. سوودە تەندروستییەكانی باینجان: پاراستنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس وهاندانی كرداری هەرسكردنی خۆراك، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ LDL لە خوێندا، پاراستنی تەندروستیی دڵ، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە بەهۆی ماددە فینۆلیكەكانی Polyphenols باینجان كە سیفەتی دژەئۆكسانیان هەیە، باشتركردنی تەندروستیی ئێسك بەتایبەتی بەهێزكردنی ئێسك و پاراستنی لە پووكانەوە لەگەڵ زیادكردنی چڕیی ئێسك، خۆپاراستن لە هەوكردنە بەكتریایی و ڤایرۆسییەكان، خۆپاراستن لە كەمخوێنی، باشتركردنی فرمانەكانی مێشك بەتایبەتی بەهێزكردنی توانای وەبیرهاتنەوە بەهۆی زیادكردنی سووڕی خوێن بۆ شانەكانی مێشك، هەروەها باینجان مادەی ناسونین Nasunin لەخۆدەگرێت، كە پەردەی خانەكانی مێشك لە نەخۆشی دەپارێزێت و فرمانیان باشتر دەكات. هەرچەندە لە هەندێك كەسدا، خواردنی باینجان بە هەر شێوەیەك ئامادە بكرێت، دەبێتە هۆی جۆرێك هەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست، بەڵام بە گشتی حاڵەتێكی سادەیە.