گوێز Walnut دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ڤیتامین E، ریشاڵ، ماددە دژەئۆكسانەكان، ئۆمیگا3، چەوریی ئیسترۆڵ Estrol كە كۆلیستیڕۆڵی خراپ لە خوێندا دادەبەزێنێت. پسپۆڕان رێنمایی دەكەن كە رۆژانە 7 دانە گوێز بخورێت لەبەر سوودە تەندروستییەكانی، كە بریتین لە: كەمكردنەوەی ئەگەری نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، رێگرتن لە كاریگەرییە خراپەكانی فشاری ئۆكسان لە لەشدا، خۆپاراستن لە ئەگەری نەخۆشیی دڵ و هەندێك جۆری شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی پرۆستات و كۆڵۆن، خۆپاراستن لە رەقبوونی خوێنبەركان لەبەر نیشتنی كۆلیستیڕۆڵی خراپ لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكان، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، واتە كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، زیادكردنی گەشەی بەكتریای سوودبەخش لە رێڕەوەكانی هەرسدا لەگەڵ خۆپاراستن لە قەبزی، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش بە رێگای كۆنتڕۆڵكردنی ئارەزووی خواردن و زیادكردنی هەستی تێربوون، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، بۆیە گوێز گونجاوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، رێكخستنی پەستانی خوێن، پاراستنی توانای جەستەیی، یان فیزیكی لە بەساڵاچوواندا، بەتایبەتی پیادەڕۆیی، هاندانی فرمانەكانی مێشك، خۆپاراستن لە نەزۆكیی پیاو، دابەزاندنی ئاستی گلیسریدە سیانییەكان لە خوێندا.