هۆكارەكانی بێهێزیی گشتیی لەش

هۆكارەكانی بێهێزیی گشتیی لەش
بێهێزیی گشتیی Generalweakness لەش لەوانەیە كە لەبەر هیلاكیی بەدەنی، سدیكەیس، كەم خەوی، نەخۆشیی دەروونی، یان جەستەیی رووبدات، گەلێك جاریش بێهێزیی گشتی دەبێتە نیشانەیەك بۆ نەخۆشییەكی سەخت. سروشتیی بێهێزیی لەش زۆر جار هۆكارەكەمان بۆ ئاشكرا دەكات، بۆ نموونە: هەستكردن بە بێهێزیی لەش بەیانی پاش خەوێكی ئارام و پشوودانێكی تەواو لەوانەیە كە لەبەر سستبوونی گلاندی دەرەقی Hypothyroidism رووبدات، بێهێزیی گشتی پاش حەسانەوە بە درێژایی رۆژ لەوانەیە كە خەمۆكی لەپاڵەوە بێت. هۆكارەكانی دیكەی بێهێزیی گشتیی لەش: خەوزڕان لەبەر هەر هۆكارێك، ئازاری بەردەاوم لە هەر بەشێكی لەشدا، فشاری كار و پیشە، نەخۆشیی رەبو، كەمخوێنی، خواردنەوەی ئەلكهول، بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان، هەوكردنەكان، یان نەخۆشیی میكرۆبیی وەكو نەخۆشیی سیل، هەوكردنی زمانەكانی دڵ، ئایدز، تای مالتا(برۆسێللا)، نەخۆشیی شەكرە، پەككەوتنی دڵ، نەخۆشیی درێژخایەنی جگەر، یان گورچیلە، بەدخۆراكی و كەمیی ڤیتامین و كانزاكان لە لەشدا، شێرپەنجە، هەوكردنی جومگەكان، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، زیانی لابەلای هەندێك دەرمان بەتایبەتی دەرمانی ئارامبەخش و دژەهەستەوەری. ئەگەر هەستكردن بە بێهێزیی گشتیی لەش بە حەسانەوە و خەوێكی دروست سووك نەبوو، ئەگەر پاش خواردنی ژەمێكی هاوسەنگی خۆراك سووكتر نەبوو، ئەگەر بە دەوروبەرێكی ئارام و بێ سدیكەیس سووك نەبوو، ئەوا مەسەلەكە پێویست بە هاوكاریی دكتۆر دەكات.
Top