بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن Hypertension نەخۆشییەكی مەترسیدارە، هۆكارێكی بەهێزە بۆ جەڵتەی مێشك و نەخۆشیی دڵ، تا ئێستا چارەسەرێكی یەكجارەكی بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن نەدۆزراوەتەوە، تاكە رێگا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی بەرز بریتییە لە پارێزی خۆراك، گۆڕینی ستایلی ژیان لەگەڵ بەكارهێنانی دەرمان بە درێژایی تەمەن. هەنگاوە سروشتییەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن ئەمانەن: مەشقی وەرزشیی رۆژانەی وەكو پیادەڕۆیی كە هاندەرە بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەی دڵ، كەمكردنەوەی خوێ لە خۆراكدا، دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی ئەلكهول كە رۆڵی لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن تا رێژەی 16% هەیە، كەمكردنەوەی كافائین چونكە زیاد خواردنەوەی شلەمەنییە كافائینییەكانی وەكو قاوە و چای هۆكارن بۆ بەرزبوونەوەیەكی كاتیی پەستانی خوێن، خواردنی شوكولاتەی تاریك|، یان كاكاو بە بڕی كەم، دابەزاندنی كێشی لەش بۆنموونە دابەزاندنی تەنیا 7 كگم هاندەرە بۆ دابەزینی پەستانی سەرەوە بە رێژەی 8.5 ملم جیوە و پەستانی خوارەوە بە رێژەی 6.5 ملم جیوە، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، چونكە هەر جارێك هەڵكێشانێكی دوكەڵی جگەرە پەستانی خوێن كەمێك بەرزدەكاتەوە، كەمكردنەوەی شەكر و كاربۆهیدراتی سافكراو، پەیڕەوكردنی رێگاكانی سووككردنی سدیكەیس بە گوێگرتن لە مۆسیقا، ئەنجامدانی مەشقی فیزیكی، یان پشوودان وهەواگۆڕكێ، زیادكردنی خۆراكی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، كالسیۆم كە رۆڵیان لە دابەزاندنی پەستانی خوێندا هەیە، بۆنموونە سەوزەی جۆراوجۆر، تەماتە، پەتاتە، مۆز، ئاڤۆكادۆ، شووتی، پرتەقاڵ، شیر، ماست، ماسیی تونە و سالمۆن، یان ساردین، كاكڵ و تۆوەكان، پاقلەمەنییەكان، ئەلبان، یان شیرەمەنی كەم چەوری.