هەڵامەتی هاوین

هەڵامەتی هاوین
هەڵامەتی هاوین Summer cold حاڵەتێكی باوە لە نێوان مانگەكانی حوزەیران و تشرینی یەكەمدا، ئەگەرچی جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ هەڵامەتی زستاندا نییە، بەڵام لەوانەیە كە تووشبوو زیاتر ناڕەحەت بكات. نیشانەكان بریتین لە: پژمین و كۆكەی بەردەوام هاوكات لەگەڵ ناڕەحەتیی گەدە، زیادبوونی دەردراوی لووت، لووت گیران، خورشت و كزانەوەی قوڕگ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش. لەوانەیە ئەم نیشانانە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام بن. چارەسەركردن: حەسانەوە، خەوی دروست، دووركەوتنەوە لە هیلاككردنی جەستەیی و مەشقی فیزیكی توند، غەرغەرەی خوێ و ئاو، خواردنەوەی بڕی زیادی ئاو، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، بەكارهێنانی دڵۆپی لووت و پاراسیتۆڵ، ئەگەر نیشانەكان لە ماوەی دوو رۆژدا سووك نەبوون، ئەوا پێویست بە سەردانی دكتۆر دەكات. خۆپاراستن: با پلەی گەرمی ئامێری ساردكەرەوە، یان سپلیت زۆر نزم یان زۆر سارد نەبێت، چونكە هەوای زۆر سارد ئاستی بەرگری لە لووت و قوڕگدا دادەبەزێنێت و دەبێتە هۆی تەسكبوونەوەی بۆڕییەكانی خوێن، بەمەش بوار زیاتر بۆ ڤایرۆسەكان دەرەخسێت كە هەوكردن پەیدابكەن، بەتایبەتی لەكاتی جێگۆڕكێی خێرا لە هەوای گەرمی دەرەوە بۆ شوێنێك، یان ژوورێكی ساردكراو كە ئەگەری تووشبوون بە هەڵامەتی هاوین زیاد دەكات، پاكوخاوێنی بەتایبەتی زوو شووشتنی دەستەكان، هاوسەنگكردنی خۆراك لەگەڵ بڕێكی باشی سەوزە و میوەی جۆراوجۆر، گرنگیدان بە هەواگۆڕكێی ژوور، دووركەوتنەوە لە شوێنی داخراو و قەرەباڵغ، ئەنجامدانی مەشقی فیزیكیی رۆژانە.
Top