دڵت بپارێزە بە كەمكردنەوەی 300 كالۆریی رۆژانە

دڵت بپارێزە بە كەمكردنەوەی 300 كالۆریی رۆژانە
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ، تەنانەت كەمكردنەوەی بڕێكی كەمی وزەی وەرگیراو لە خۆراكی رۆژانەشدا بارگرانیی نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان كەم دەكاتەوە، هەروەها رۆڵی هەیە بۆ: باشتركردنی ئاستی كۆلیستڕۆڵی خوێن، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن، رێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، ئەمە سەرەڕای كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش. بۆیە كەمكردنەوەی 300 كالۆری رۆژانە لە خۆراكدا تەنیا بۆ كەمكردنەوەی، یان كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش نییە لە كەسانی كێش زیاد یان قەڵەو، بەڵكو بۆ كەسانی ئاسایی كە خاوەن كێشی دروستن هەمان ئەم سوودانەی هەیە. كەمكردنەوەی 300 كالۆری رۆژانە بۆنموونە: نەخواردنی سناك Snack، یان ژەمی بچووك لە نێوان ژەمە سەرەكییەكاندا، یان بەلای كەم پاش ژەمی ئێوارە بۆ پاراستنی تەندروستی بە گشتی هەنگاوێكی ئاسان و كاریگەرە، هەروەها رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و نەخۆشییەكانی دیكەی كۆئەندامی دڵ و سووڕان و نەخۆشیی شەكرە. تا ئێستا میكانیزمەكان لەپاڵ ئەم سوودە تەندروستییانەی كەمكردنەوەی كالۆری بە تەواوی نەزانراون.
Top