مانگۆ Mango بەهۆی بەها خۆراكییە بەرزەكەی بە شای میوەكان ناسراوە. ئەگەرچی مانگۆ دەوڵەمەندە بە شەكر، بەڵام سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، وەكو: خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بەهۆی رێژەی بەرزەكەی ماددە دژەئۆكسانەكان لە جۆری پۆلیفینۆلەكان Polyphenols، كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن و خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دوو، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش بەهۆی رێژە بەرزەكەی ڤیتامین A و هاندانی دروستبوونی خڕۆكە سپییەكانی خوێن بەتایبەتی بەرانبەر بە هەوكردنە میكرۆبییەكان، باشتركردنی تەندروستیی پێست و قژ بەهۆی رێژە بەرزەكەی ڤیتامین C كەرۆڵی لە دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین Collagen لە پێستدا هەیە، خۆپاراستن لە قەبزی، سووككردنی نیشانەكانی گرژبوونی كۆڵۆن، باشتركردنی تەندروستیی چاو بەهۆی دژەئۆكسانەكانی لیوتینLutein و زیازانتین Zeaxanthinكە رۆڵیان لە پاراستنی تۆڕ و هاوێنەی چاو لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی پاراستنی چاو لە ئاوی سپی هەیە، هەروەها سافكردنی بینین و كەمكردنەوەی ناڕەحەتیی چاو بەهۆی رەونەقی بەهێزی رووناكی.