سووده‌كانى ئاوى گوڵ

سووده‌كانى ئاوى گوڵ
ئاوى گوڵ كۆمه‌ڵێك سوودى ته‌ندروستى و جوانكاری هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆنێكى خۆش و سه‌ره‌نجڕاكێشى هه‌یه‌، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك سوودى بۆ پێستى مرۆڤ هه‌یه‌، ئێستا له‌ به‌شێك له‌ پیشه‌سازییه‌كانى ده‌رمان و چاره‌سه‌رى و بۆن به‌كار ده‌هێرێت.

ئاوى گوڵ بۆ دروستكردنى شیرنه‌مه‌نى و خۆراك و خواردنه‌وه‌كان به‌كار ده‌هێنرێ، هه‌روه‌ها له‌ ڕێگه‌ى دڵۆپاندنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى سافكراو له‌ زه‌یت له‌ بازاڕه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه‌ بۆنێكى زۆر خۆشی و بێڕه‌نگى هه‌یه‌.

سووده‌كانى ئاوى گوڵ بۆ پێست:

* بۆ چاراه‌سه‌رى هه‌وكردنى پێست
* بۆ پاككردنه‌وه‌ى پێست
* بۆ شێداركردنى پێستى ته‌ڕ و وشك
* بۆ چاره‌سه‌رى سووتانه‌وه‌ى پێست به‌هۆى تیشكى خۆر
* بۆ چاره‌سه‌رى زیپكه‌
* بۆلابردنى په‌ڵه‌ى ڕه‌شى ژێرچاو
* بۆ پڕكردنه‌وى چاڵى سه‌ر پێست
* بۆ لابردنى ماكیاژ به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى بۆ هه‌موو جۆره‌ پێستێك و هێشتنه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى بریسكه‌دار.

سووده‌كانى ئاوى گوڵ بۆ قژ:

* بۆ له‌ ناوبردنى تۆشكه‌ى قژ
* بۆ به‌هێزكردن و بریسكه‌داركردنى قژ
* بۆ هه‌ڵنه‌وه‌رینى قژ
* بۆ هێشتنه‌وه‌ى قژ به‌شێوه‌ى شێدار
* به‌هۆى بوونى ڤیتامینه‌كانى وه‌كوو A,E,C,B3 گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌كردنى قژ

هه‌ندێ له‌ سووده‌كانى دیكه‌ى ئاوى گوڵ:

* بۆ سترێس وهێوركردنه‌وه‌ى ده‌روونى به‌سووده‌
* بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى پێوه‌دانى مێرووه‌كان
* بۆ قڵیشاویى پاژنه‌ى پێیه‌كان به‌سووده‌
* بۆ ئاره‌قنه‌كردنه‌وه‌ى ژێرباڵ


basnews
Top