ئەگەرچی نێت رۆڵێكی گەورەی لە ژیانی مۆدێرندا هەیە، بەڵام دیوێكی تاریكیشی هەیە، بۆنموونە لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری خەمۆكی. تا ئێستا پسپۆڕانی تەندروستی نەگەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئایا زیاد بەكارهێنانی ئینتەرنێت هاندەرە بۆ تووشبوون بە خەمۆكی Depression، یان خودی خەمۆكی هاندەرە بۆ زیاد بەكارهێنان و راهاتن لەسەر ئینتەرنێتدا؟ هەندێك لە پسپۆڕان پێیان وایە كە هەردوو حاڵەت راستن، هەندێكی دی پێیان وایە كە حاڵەتی یەكەم زیانستییانەترە، واتە زیاد بەكارهێنانی نێت ببێتە ئەگەری خەمۆكیی مامناوەند، یان توند(قووڵ)، بەڵام تەنیا بە رێژەی 1-2%ی خەڵك كە زیاتر لە نەوجەواناندا روودەدات، بەتایبەتی لە تەمەنی دەوری 21 ساڵیدا. بە مانایەكی دیكە رێژەیەكی كەمی خەڵك ناتوانن كۆنتڕۆڵی چەندێتی بەكارهێنانی ئینتەرنێت بكەن تا رادەیەك كە كاریگەریی نێگەتیڤ دەكاتە سەر ژیان و چالاكیی رۆژانەیان. ئاماژە بەمەش كراوە كە ئەگەر زیاد بەكارهێنانی نێت ببێتە جێگرەوەی زۆربەی چالاكییە كۆمەڵایەتییە ئاساییەكان، ئەوا لەوانەیە كە حاڵەتەكە پەیوەندیی هەبێت بە خەمۆكی، یان راهاتنAddictionلەسەر نێتدا. جەخت لەمەش كراوەتەوە كە خەمۆكیی پەیوەست بە راهاتن، یان زیاد بەكارهێنانی نێت كاریگەریی نێگەتیڤی زۆری لەسەر تەندروستیی درەوونی هەیە.