چۆن گرنگی بە پێستی دەوری چاوەكان دەدەیت؟

چۆن گرنگی بە پێستی دەوری چاوەكان دەدەیت؟
پێستی دەوری چاوەكان لە پێستی بەشەكانی دیكەی دەموچاو ناسك و تەنكترن، چونكە گلاندی چەوریی تێدا نییە، بۆیە چاودێری و پاراستنی تایبەتی پێویستە لە كاریگەرییەكانی تیشكی خۆر و فاكتەرە دەرەكییەكانی دیكە كە هانی لۆچبوون، یان زوو پیربوونی ئەم بەشەی پێست دەدەن. هەنگاوەكانی پاراستنی پێستی دەوری چاوەكان بریتین لە: خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو رۆژانە كە رۆڵی هەیە بۆ رێگرتن لە لۆچبوون و ئاوسانی پێستی دەوری چاوەكان، لەگەڵ پاراستنی توانای لاستیكیی پێست، بەكارهێنانی ماددەی شێداركەرەوەی گونجاو بۆ دەوری چاوەكان، مەساجكردنی پێستی دەوری چاوەكان بە مەبەستی هاندانی سووڕی خوێن و رێگرتن لە دروستبوونی لۆچ و ئەڵقەی تاریك Darkcirclesبەهۆی لابردنی كۆبوونەوەی شلەی زیاد لە شوێنەكەدا، تەرخانكردنی كاتێكی باش بۆ خەوی شەوانە كە لە 8 كاتژمێر كەمتر نەبێت، با ئارایشت بۆ كەمترین ماوە لەسەر پێستتدا بمێنێتەوە و پێش نووستن هەموو ئاسەوارەكانی ئارایشت پاك بكرێتەوە، رۆژانە بەكارهێنانی دژەهەتاو، هاوسەنگكردنی خۆراك كە رۆڵی گەورەی بۆ تەندروستیی پێست هەیە، بۆنموونە پرۆتین، ڤیتامینەكانی A، C، E لەگەڵ كانزاكان و چەوریی ئۆمیگا3 كە هاندەرن بۆ نوێبوونەوەی خانەكانی پێست و هێشتنەوەی پتەوی و شێداریی پێست، خۆراكی وەكو كاكڵ و تۆوەكان، ماسیی چەور، زەیتی زەیتوون، لەگەڵ بڕێكی باشی سەوزە میوە ئەم ئامانجە دەپێكن.
Top