گێزەر Carrots بە ماددەی بیتاكارۆتین Betacarotene باركراوە، كە رەنگە نارنجییەكەی بە گێزەر بەخشیوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ڤیتامینەكانی A، C، B1، B2، B3، B6، E، K، كۆلین Choline، لەگەڵ كانزاكانی پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن، كالسیۆم، فۆسفۆر. گێزەر كالۆریی كەمی تێدایە، بۆنموونە هەر 100 گرام تەنیا 40 كالۆری وزە بە لەش دەدات، بۆیە بەشێكە لە خۆراكی هاوسەنگ. سوودە تەندروستییەكان: كەمكردنەوەی فشاری ئۆكسان لە لەشدا بەهۆی ماددەی بیتاكارۆتین كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆلۆن و دەم و سییەكان، خۆپاراستن لە ئەگەری نەخۆشیی دڵ، باشتركردنی بینین لەكاتی شەودا، دابەزاندنی پەستانی خوێن، هاندانی سووڕی خوێن. پێویستە ئەمەش لەبیرنەكرێت كە زیادخواردنی گێزەر لەوانەیە زیانی لابەلای هەبێت لە ئەنجامی زیادبوونی ماددەی كارۆتین لە خوێندا Carotenosis كە نیشانەكانی بریتین لە گۆڕانی رەنگی لەپی دەست و بەری پێیەكان بۆ رەنگی زەرد، یان نارنجی كە خۆشبەختانە حاڵەتێكی سەلامەتە و بە كەمتر خواردنی گێزەر چاك دەبێتەوە، هەروەها لەوانەیە كە ببێتە هۆی زیادبوونی رێژەی ڤیتامین A لە لەشدا كە دەبێتە ئەگەری هێڵنج، رشانەوە، سەرسووڕان، لەگەڵ سەرئێشە، كە ئەگەر حاڵەتەكە چارەسەر نەكرێت، ئەوا لەوانەیە كە بە بڕی زیاد لە جگەردا كۆبێتەوە و گرفتی تەندروسی پەیدابكات.