لە ڕێگەی پرۆژەیەكەوە مێشكی مرۆڤ بە كۆمپیوتەر دەبەسترێتەوە

لە ڕێگەی پرۆژەیەكەوە مێشكی مرۆڤ بە كۆمپیوتەر دەبەسترێتەوە
كۆمپانیایەكی ئەمریكی پرۆژەیەكی زانستی لەبەر دەستە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئامێرێكی بچووكەوە، مێشكی مرۆڤ بە كۆمپیوتەرەوە ببەستێتەوە.


یەكێك لە كۆمپانیا بەناوبانگەكانی ئەمریكا بە ناوی NeuraLink، كار لەسەر ئەم پرۆژەیە دەكات و بە نیازە مێشكی مرۆڤ بە ئامێری كۆمپیوتەرەوە ببەستێتەوە، بە شێوەیەك لە ڕێگەی ئەم ئامێرەوە دەتوانرێ گرفتەكانی مێشكی مرۆڤ بخوێنرێتەوە.


ئایلون ماسك بەرێوەبەری كۆمپانیاكە لە كۆنگرەیەكی نێوەدەوڵەتیدا تایبەت بە نمایشی تەكنۆلۆژیای نوێ گوتی ئەم ئامێرەی كۆمپانیاكەیان دروستی كردووە، بە مێشكی مەیمونێك بەستراوەتەوە، لە رێگەی ئەم ئامێرەوە توانراوە چاودێری وردی ئەو چالاكیانە بكرێ كە لە مێشكی مەیمونەكەدا بەدی دەكرا.

گوتیشی كۆمپانیاكەیان بە نیازە ئەم ئامێرە لەسەر مێشكی مرۆڤیش تاقی بكاتەوە، ئەگەر سەركەوتوو بوون، ئەوا دەبێتە دەسكەوتێكی مێژوویی گەورە لە بواری زانستی پزیشكیدا.


basnews
Top