شیرەی تەماتە دڵ دەپارێزێت

شیرەی تەماتە دڵ دەپارێزێت
شیرەی تەماتە Tomato juice دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و ڤیتامینەكانی C، B1، B3، B6، B9(فۆلەیت)، A، K، بیتا كارۆتین Beta-carotene كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە، لەگەڵ كانزاكانی پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم، كۆپەر، مەنگەنیز، هەروەها شیرەی تەماتە دەوڵەمەندە بە ماددەی لایكۆپین Lycopene كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە و رەنگە سوورەكەی تەماتە پێكدێنێت و سوودی تەندروستیی زۆری هەیە. سوودەكانی دیكەی شیرەی تەماتە: كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، رێكخستنی پەستانی خوێن بەتایبەتی شیرەی تەماتەی بێ خوێ، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستڕۆڵ لە خوێندا، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، كەمكردنەوەی ئەگەری چەندین جۆری شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەت و شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاودا، لەگەڵ شێرپەنجەی پێست، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، باشتركردنی تەندروستیی دڵ و سووككردنی نیشانەكان لە تووشبووان بە نەخۆشیی دڵ.
Top