بۆچی مەلەكردن باشترین مەشقی وەرزشییە؟

بۆچی مەلەكردن باشترین مەشقی وەرزشییە؟
مەلەكردن بە باشترین مەشقی هەوایی Aerobic exercise هەژمار دەكرێت، تاكە مەشقە كە بە پۆزیشنی ئاسۆییی لەش ئەنجام دەدرێت، بەمەشەوە بڕێكی زیاتری خوێن بۆ مێشك دەچێت لەوكاتەی كە كاریگەریی هێزی كێشكردنی زەوی Gravity لەسەر لەش كەم دەبێتەوە. سوودەكانی مەلەكردن ئەمانەن: مەلە جووڵەی هەمو
و بەشەكانی لەش دەگرێتەوە بەرانبەر بە بەرگریی ئاو، هاندەرە بۆ زیادبوونی لێدانەكانی دڵ و زیادكردنی لیاقەی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، زیادكردنی توانای بەرگەگرتن، باشتركردنی باری دەروونی، زیادكردنی هێز و تۆنی ماسوولكەكان، گونجاوە بۆ خێرا كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، بۆ باشتركردنی تەندروستیی و چوستیی سییەكان رۆڵی هەیە، لەبەر ئەوەی كە چڕیی ئاو لە چڕی هەوا زیاترە، لەكاتی مەلەكردندا فرمانی سییەكان قورستر دەبێت، بۆ دابینكردنی ئۆكسجین بۆ لەش، ئەمەش بە مەشقێكی باشی سییەكان دادەنرێت و نیشانەكان لە تووشبووان بە رەبو سووك دەكات. مەشقی مەلەكردن جگە لەوەی كە كالۆری و چەوری دەسووتنێتێت، لەسەر جومگە و ماسوولكەكان بە بەراورد لەگەڵ مەشقەكانی جیم Gym ئاسان و سووكترە، بۆیە مەشقێكی گونجاوە بۆ دابەزاندنی كێشی زیادی لەش و بۆ كەسانی تووشبوو بە هەوكردنی جومگەكان سوودبەخشە.
Top