خواردنی ئیندۆمی IndoMie

خواردنی ئیندۆمی IndoMie
ئیندۆمی (Indomi)كە هەندێ جار بە IndoMie ش دەنووسرێت بەناوبانگترین و بڵاوترین جۆری شەعرییەیە لە جیهاندا، كە لەلایەن كۆمپانیای ئیندوفود سوكسیس ماكموری ئەندەلووسیەوە بەرهەم هێنراوە. وشەی ئیندۆمی Indomie پێكدێت لە ئیندۆ Indo كە لە وشەی ئەندەلووسەوە وەرگیراوە، می mie كە لە وشەی شەعرییە بە زمانی ئەندەلووسی وەرگیراوە. سەرتای ئەندۆمی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٩ كە بە تامی چەلاوی مریشك دەرچوو، لە دەرەوەی پێشبینییەكان ئەندۆمی خۆیی بە هەموو شار وڵاتێكدا كرد، لەبەر ئاسانیی بەكارهێنانی و خۆشیی تامەكەی بەكارهێنەرانی گەیشتنە ملیۆنان كەس. بۆ راكێشانی زیاتری خەڵكی لەساڵی١٩٨٢ بەتامی جیاوازتر دەرچوو. دوای ئەم بڵاوبوونەوە زۆرەی ئەندۆمی، تانەو تۆمەت لەسەر پێكهاتەكانی ئیندۆمی بڵاو بووەوە، بەتایبەتی لەلایەن ركابەرەكانی، بەڵام كۆمپانیاكە بە سودوەرگرتن لە نەزانیی خەڵكی بەگشتی لەسەر راستیی تۆمەتەكان ئاشكرای كرد: لە ئیدۆمی-دا خوێی مۆنۆ سۆدێم گلوتامەیت MSG بەكاردێت كە كۆدە جیهانیەكەی بریتییە لە E621 لەلایەن شەریكەی یابانی ئەجینۆمۆتۆ Ajinomoto بەرهەم دێت، لە ساڵی ١٩٥٩ لە ئەمریكا لە لیستی ئەو مادانەدا تۆمار كرا، كە بەگشتی بە سەلامەت ناسراون، GRASGenerally Recognized As Safe، هەروەها لە توێژینەوەیەكدا لە ساڵی ١٩٩٥ كە FDA سەرپەرشتیی دەكرد، روونی كردوە كە خوێی مۆنۆ سۆدێم گلوتامەیەت MSG پەیوەندی بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە (Alzheimer)ـەوە نییە، بەهای خۆراكیشی نزمە، ئەندۆمی زیاتر وەك ماكەرۆنی وایە كە پێكهاتەی سەرەكی و زاڵ تێیدا كاربۆهیدراتە، ئەمەش ئەگەر بەردوام بخورێت، دەبێتە هۆی قەڵەوی.
Top