سپێناخ یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکان دەدات
پزیشکانی زانکۆی فری لە بەرلین، لە نوێترین توێژینەوەیاندا پەیوەندییان دۆزیوەتەوە، لەنێوان خواردنی سپێناخ لەلایەک و بەهێزبوونی ماسولکەکان لەلایەکی دی.
د. ماریا پار، پرۆفیسۆری دەرمانە کیمیاییەکان لە زانکۆ ئەڵمانییەکە و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: سپێناخ بەهۆی ئەوەی بە ماددەی (ئێکدیستیرۆید) دەوڵەمەندە کە ئەمەش جۆرێکی تایبەتی ستیرۆیدە، بۆیە یارمەتی بەهێزبوونی ماسولکەکانی جەستە دەدات.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیشیدەکاتەوە، ئەم کاریگەرییەی سپێناخ بەتایبەت لەو کەسانە بەسوودە کە وەرزشدەکەن و دەیانەوێت ماسولکەکانیان گەورە بکەن.
لە توێژینەوەکانی پێشوتریش دەرکەوتووە، سپێناخ مەترسیی تووشبوون بە شەکرە، شێرپەنجە و رەبۆ کەمدەکاتەوە. هەروەها بە ئاسن دەوڵەمەندە و رێگە لە کەمخوێنی پەیوەست بە ئاسنیش دەگرێت.
توێژینەوەکە لە جۆرناڵی (Archives of Toxicology) بڵاوکراوەتەوە.
rwdaw