ئایا نەخۆشیی شەكرە چــارەسەری یەكجارەكی هەیە؟
هۆكاری مردن هەژمار دەكرێت. نەخۆشیی شەكرە دوو جۆری هەیە: شەكرەی جۆری یەكەم Type1 كە تەنیا 5%ی گشت حاڵەتەكانی نەخۆشیی شەكرە پێكدێنێت، شەكرەی جۆری دووەم Type 2 كە 95%ی گشت حاڵەتەكان پێكدێنێت. لە هەر دوو جۆری نەخۆشیی شەكرەدا توانای لەش بۆ دروستكردن و بەكارهێنانی هۆرمۆنی ئینسولین تێك دەچێت. لە نەخۆشیی شەكرەی جۆری یەكەمدا، توانای لەش بۆ دروستكردنی هۆرمۆنی ئینسولین كەم دەبێتەوە، ئەم جۆرە زیاتر لە منداڵ و گەنجەكاندا بەدی دەكرێت و بە درێژایی تەمەن بەردەوام دەبێت، تا ئێستا هیچ چارەسەرێكی هەمیشەیی بۆ ئەم جۆرەی نەخۆشیی شەكرە نەدۆزراوەتەوە، حاڵەتەكە تەنیا بە بەكارهێنانی دەرزیی ئینسولین رۆژانە لەگەڵ پارێز كۆنترۆڵ دەكرێت. لە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەمدا، لەش توانای بەكارهێنانی هۆرمۆنی ئینسولین لەدەست دەدات، یان خانەكان بەرگری بەرانبەر بە ئینسولین دەنوێنن، حاڵەتەكە زیاتر لە تەمەنی 45-64 ساڵیدا بەدی دەكرێت، تا ئێستا هیچ رێگا چارەیەكی هەمیشەیی بۆ نەهێشتنی نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم نەدۆزراوەتەوە، تووشبوو تا لە ژیاندا ماوە پێویستە كە دەنكی كۆنترۆڵكردنی شەكری خوێن بەكاربێنێت، لەگەڵ پارێزی خۆراك.