لێڵبوونی هزر
• سترێس كە دەكەوێتە سەرووی لیستی هۆكارەكان، زۆربەمان درك بە مەترسیی سترێس بۆ تەندروستیی دەروونی و جەستەیی دەكەین، كە لەوانەیە ببێتە ئەگەری ماندووبوونی مێشك لەگەڵ ئەنجام نەدانی فرمانەكانی بە شێوەیەكی دروست، بۆنموونە: گرفت لە بیركردنەوە و تەركیزكردن كە ئەمەش لە توندیی سترێس زیاتكردن رۆڵی هەیە، هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و لاوازبوونی سستمی بەرگریی لەش و كەم خەوی.
• خۆراكی ناهاوسەنگ، بۆنموونە: شەكری زیاد، كاربۆهیدراتی سافكراو، هەروەها كەمیی ڤیتامین B12 و ڤیتامین D، لەگەڵ كەمیی چەوریی ئۆمیگا3 لە لەشدا هۆكاری دیكەن بۆ لێڵبوونی هزر.
• هەستەوەرییەكان، بەتایبەتی هەستەوەریی خۆراك.
• گۆڕانە هۆرمۆنییەكان، یان تێكچوونی هاوسەنگیی هۆرمۆنەكان لەكاتی دووگیانی و قۆناغی وەستانی یەكجارەكی سووڕی مانگانە بەهۆی گۆڕان لە ئاستی هۆرمۆنەكانی ئیسترۆجین و پرۆجێستیرۆن.
• زیانی لابەلای دەرمان، ڵێڵبوونی مێشك بە شێوەیەكی ئاسایی وەكو زیانی لابەلای هەندێك درەمان روودەدات، كە لەگەڵ كەمكردنەوەی ژەمی دەرمان، یان گۆڕینی دەرماندا حاڵەتەكە نامێنێت.
• نەخۆشیی: حاڵەتی هەستكردنی درێژخایەن بە ماندووبوون، كەمخوێنی، خەمۆكی، شەقەسەر، سستبوونی گلاندی دەرەقی، نەخۆشیی ئەلزهایمەر، كەمبوونەوەی رێژەی شلەی لەش Dehydration، نەخۆشیی شەكرە بەتایبەتی لەكاتی هەڵبەزین و دابەزینی ئاستی شەكری خوێندا.