ئافرەتان لەكاتی گەیشتنیان بە تەمەنی 40 ساڵی، گەلێك گۆڕان لە لەشیاندا روودەدات، بۆنموونە هەستكردن بە بێهێزی و هیلاكی، دڵتوندی و گرفت لە ئەنجامدانی كار و چالاكیی رۆژانەدا، لەم تەمەنەدا و لەگەڵ نزیكبوونەوەی ئافرەت لە قۆناغ، یان تەمەنی وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە Menopause لەوانەیە كە كێشی لەشیان زیاد بكات، هۆكارە هاندەرەكانی زیادبوونی كێشی لەشی ئافرەت پاش تەمەنی 40 ساڵی بریتین لە: كەمبوونەوەی ئەنجامدانی مەشقی فیزیكی یان وەزرشی، زیادبوونی ئەگەری سترێس كە وا لە گلاندەكانی ئەدرینال Adrenals دەكات رێژەیەكی زیاتری هۆرمۆنی كۆرتیزۆلCortisol دەربدەن بە مەبەستی سووككردنی سترێس، ئاستی بەرزی كۆرتیزۆل هۆكارە بۆ زیادبوونی كێشی لەش، بەتایبەتی لە ناوچەی سك و كەمەر، هۆكارێكی هاندەری دیكە بریتییە لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە خواردن و خۆراك بە شێوەی زیاد خواردن، یان هەڵبژاردنی خۆراكی چەور و پڕكالۆری، هەروەها كزبوونی كرداری میتابۆلیزمی لەش و زیانی لابەلای هەندێك دەرمان.