بەهای خۆراكیی ئاوی گوێزی هیندی

بەهای خۆراكیی ئاوی گوێزی هیندی
ئاوی گوێزی هیندی Coconut water چێژێكی شیرین و خۆش و بەهایەكی خۆراكیی بەرزی هەیە، ئاوی گوێزی هیندی وزەیەكی كەم لەخۆدەگرێت و دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، پرۆتین، ڤیتامینەكانی C،B1، B2، B5، B6،B12، لەگەڵ كانزاكانی پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، كالسیۆم، ئاسن، زینك، كۆپەر، فۆسفۆر، سیلینیۆم. سوودە تەندروستییەكانی ئاوی گوێزی هیندی ئەمانەن: هاندانی هەرسكردنی خۆراك چونكە ئاوی گوێزی هیندی سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین B9 و ئەنزیمی فۆسفەتەیز و دایاستەیز كە هانی هەرسكردن دەدەن، دواخستنی پیربوونی پێست لە رێگای پاراستنی ئاستی ترشێتیی pH پێست، سووككردنی خەمۆكی بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ڤیتامینەكانی Bكە رۆڵیان لە كەمكردنەوەی سترێس و خەمۆكیدا هەیە، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش بەهۆی ئەوەی كە ئاوی گوێزی هیندی بڕێكی كەمی وزە، یان كالۆری لەخۆدەگرێت، پاراستنی تەندروستیی ئێسك بەهۆی رێژە بەرزەكەی كالسیۆم، خۆپاراستن لە دروستبوونی بەردی گورچیلە، كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی خوێن بە هۆی رێژە بەرزەكەی مەگنسیۆم وپۆتاسیۆمەوە، سووككردنی شەقەسەر، دابەزاندنی ئاستی شەكری خوێن، سووككردنی ئازاری گرژبوونی ماسوولكەكان، هاندانی گەشەی قژ.
Top