لەجیاتی بەكارهێنانی دژەهەتاو

لەجیاتی بەكارهێنانی دژەهەتاو
پسپۆڕان پێیان باشە كە بەبێ بەكارهێنانی ئاوێتەی كیمیایی خۆمان لە كاریگەرییەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەییی خۆر بپارێزین، بەتایبەتی لەوكاتەی كە لێكۆڵینەوەكان روونیان كردۆتەوە كە ئاوێتەكانی دژەهەتاو Sunscreen لەوانەیە ماددەی زیانبەخش لەخۆبگرن، كە كاریگەریی نێگەتیڤ دەكەنە سەر هاوسەنگیی هۆرمۆنی و لەوانەشە كە ببنە ئەگەری هەستەوەری و گرفتی تەندروستی دیكە. باشترین و سەلامەتترین و كاریگەرترین رێگا بۆ خۆپاراستن لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر بۆ پێست بریتییە لە خۆپۆشین Covering up لەكاتی بەركەوتن بە تیشكی خۆری بەهێز بە پۆشینی هەموو بەشەكانی لەش بە جلی رەنگ كاڵ و سووك و فراوان لەگەڵ دانانی كاسكێتی سپی، یان رەنگی زۆر كاڵ كە زۆربەی رووبەری دەموچاو داپۆشێت، هاوكات لەگەڵ بەكارهێنانی چاویلكەی دژەهەتاو، هەروەها بەكارهێنانی چەتر و هەڵبژاردنی شوێنی سێبەر. هەنگاوێكی دیكە لەجیاتی بەكارهێنانی ماددەی كیمیایی دژەهەتاو بریتییە لە خۆپاراستن، یان پاراستنی پێست لە كاریگەرییەكانی هەتاو لە ناوەوەی لەشدا، بۆنموونە: هەڵبژاردنی خۆراكی هاوسەنگ و تەندروست كە ئەم ماددە گرنگانە لەخۆبگرێت وەكو: ڤیتامین D3، ڤیتامین C، زەیتی گوێزی هیندی، هەروەها دووركەوتنەوە لە زەیتی رووەكی پرۆسێسكراو، یان چەورییە نێوەندەكان Transfats و بڕی زیادی شەكر.
Top