لە 14ی ئایاری ساڵی 1796، زانای ئینگلیز (ئیدوارد جینێر) كوڕە تاقانەكەی كردە قوربانی بۆ كوتانی نەخۆشیی ئاوڵە، كە لە مێژوودا بە مەترسیدارترین سەركێشیی زانستی دادەنرێت، لەو ساڵانەدا نەخۆشیی ئاوڵە درم و نەخۆشییەكی خەتەرناك بووە كە زیاتر لە 60 ملیۆن كەسی كوشتووە، هەوڵەكانی هەموو زانایان شكستیان هێنا لە داهێنانی چارەسەرێك بۆ ئەم نەخۆشییە كوشندەیە، بەڵام ئیدوارد جینێر، بەهۆی ژیرییەكەیەوە شتێكی نامۆی بەدیكرد، ئەویش ئەوە بوو كە ئەوانەی بەخێوكەری ئاژەڵی مانگان و ماست دەفرۆشن، تووشی نەخۆشیی ئاوڵە نابن. بۆیە ئیدوارد، بیری لەوە كردەوە: «رەنگە تووشبوون بە نەخۆشیی ئاوڵەی مانگا مەترسیی كەمتر بێت و بیانپارێزێت لە ئاوڵەی مرۆڤ، بۆیە دەبێت ئیدوارد، خۆبەخشێكی مرۆڤ بدۆزێتەوە كە تووشی نەخۆشیی ئاوڵەی مانگا بووبێت و، پاشان بكوترێت بە نەخۆشیی ئاوڵەی مرۆڤ، بۆ ئەوەی ئیدوارد لەو سەركێشییە زانستییە دەگمەنە دڵنیا ببێتەوە، بڕیاری دا ئەم خۆبەخشە كوڕە تاقانە تەمەن 8 ساڵەكەی بێت، ئەگەرچی ئیدوارد دەیزانی لەم سەركێشییەدا رەنگە كوڕەكەی بمرێت، بەڵام گوێی بەمە نەدا، بۆیە بڕیاری دا ئەمكارە بكات، چونكە دەیبینی بە ملیۆنان كەس لە دورووبەری بەهۆی ئەو نەخۆشییە كوشندەیەوە دەمرن. ئیدوارد تاقیكردنەوەكەی ئەنجامدا و سەركەوتوو بوو و كوڕە تاقانەكەی مایەوە لە ژیاندا، جیهانیش لە مێژوودا مەزنترین دەستكەوتی پزیشكیی بەدەستهێنا، ئەویش بیرۆكەی كوتانە كە ژیانی ملیۆنان مرۆڤی رزگاركرد.