مەشقی وەرزشی سترێس لە منداڵیشدا سووك دەكات

مەشقی وەرزشی سترێس لە منداڵیشدا سووك دەكات
بەپێی دوالێكۆڵینەوەكان، مەشق و چلاكیی وەرزشی یارمەتیدەرێكی سروشتییە بۆ بەرەنگاربوونەوە و سووككردنی سترێس Stress لە منداڵدا. منداڵ لە لایەنی جەستەیی و دەروونییەوە سوودی زۆر لە وەرزش وەردەگرێت، قۆناغی ساڵەكانی قوتابخانەی سەرەتایی زۆر گرنگە بۆ پەرەسەندنی لایەنی جەستەیی و دەروونیی منداڵ، بۆیە مەشقی وەرزشی لەم قۆناغەدا گرنگیی زۆری هەیە. لە لێكۆڵینەوەكاندا ئاماژە بەوەش كراوە كە مەشقی وەرزشی رێك لە تەمەنی 6-10 ساڵیدا رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ كەمكردنەوەی گرفتەكانی پەیوەست بە سترێس وەك: پەستی، شەرم، دووركەوتنەوە لە كۆمەڵ. سوودەكانی دیكەی مەشقی وەرزشی بۆ منداڵ بریتییە لە: زیادكردنی باوەڕبەخۆبوون، پتەوكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان، بەرزكردنەوەی ئاستی رێزگرتن، هاندانی پەرەسەندن و گەشەی جەستەیی بەتایبەتی ئێسك و ماسوولكە، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، زیادكردنی ئاستی بەرگەگرتنی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بەرزكردنەوەی ئاستی كارامەیی و هاندانی كاری تیم و بەڕێوەبردن و هەستكردن بە بەرپرسیارێتی، زیادبوونی دیسپلین و باشتكردنی هەڵوێست و هەڵسوكەوت لە ماڵ و دەرەوە و قوتابخانەدا.
Top