نیشانەكانی داڕمانی دەروونی

نیشانەكانی داڕمانی دەروونی
ژیان پڕە لە ململانێ و خۆشی و ناخۆشی، هەموو شتێك لە ژیاندا كات دەبات و گەلێك جاریش دەگەینە كەناری داڕمانی دەروونی، كە حاڵەتێكی سەختی دەروونی و جەستەییە، كاتێك كە ناخۆشی، یان هەستی نێگەتیڤ دەگاتە ئاستێك كە مرۆڤ توانای دروستی ژیانی رۆژانەی نەمێنێت و فرمانەكان بە دروستی ئەنجام نەدات، واتە گەیشتۆتە حاڵەتی داڕمانی دەروونی Nervous breakdown كە نیشانەكانی بریتین لە:
لەدەستدانی تەواوی كۆنتڕۆڵ و باڵانس، لەگەڵ نەمانی توانا بۆ ئەنجامدانی هیچ فرمان و كارێك بە دروستی، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر كار، هەموو پەیوەندییەكان، تەندروستی...تاد.
كەمبوونەوەی ئاستی وزەی لەش بۆ نزیك سفر، بۆنموونە فەرامۆشكردنی خواردن، یان زیاد خواردن بەتایبەتی خۆراكی ناتەندروست، زیاد نووستن، یان كەم نووستن، گرنگی نەدان بە پاكوخاوێنی و جلوبەرگ، ئەنجام نەدانی جووڵە و چلاكیی فیزیكی،
نەمانی هەستكردن بە خۆشی و هەستكردن بە ونبوون لەگەڵ بیركردنەوە لە خۆئەزیەتدان.
كاردانەوەی خراپی لەش بەرانبەر بە داڕمانی دەروونی لەوانەیە ببێتە ئەگەری پەیدابوونی نەخۆشیی جەستەیی، یان سەرهەڵدانی چەند نیشانەیەك وەكو: گرژبوون و ئازاری ماسوولكە، گرفتەكانی پەیوەست بە خەو، ئاستی بەرزی پەستی، كەمبوونەوە، یان زیادبوونی ئارەزووی خواردن، سەرهەڵدانی نۆرەی تۆقین، دڵتوندی و ناجێگیریی مەزاج.
Top