ئەو كانزا و ڤیتامینانەی هانی خەوی دروست دەدەن
ڤیتامین D، كە ئاستی لە خوێندا دەگاتە نزمتر لە 20 نانۆگرام/میللیلیتر ئەوا ئەگەری گرفتەكانی خەو زیاد دەبن.
ڤیتامین E، كە دژەئۆكسانێكی بەهێزە، بۆ رێكخستنی خەو لە رێگای رێكخستنی میكانیزمەكانی دژەئۆكسان لە مێشكدا رۆڵی هەیە.
ڤیتامینەكانی B، بەتایبەتی B3، B5، B6، B9، B12 رۆڵیان هەیە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی میلاتۆنین Melatonin لە لەشدا، كە هانی خەو دەدات و بە هۆرمۆنی خەو ناسراوە.
كالسیۆم و مەگنسیۆم، كە رۆڵیان هەیە لە گرژبوون و خاوبوونەوەی ماسوولكەكاندا لەگەڵ هاندانی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی میلاتۆنین، ئاستی نزمی ئەم كانزایانە لە لەشدا دەبێتە هۆی پچڕپچڕبوونی خەو.
ئاسن، كە كەمیی ئاسن هۆكارێكی بەهێزە لەپاڵ خەوزڕان و كەمخەوی و ناڕەحەتیی قاچەكان لەكاتی خەودا.
ترشی ئەمینی تریپتۆفان Tryptophan كە هانی خێرا چوونە خەو دەدات، سەرچاوە خۆراكییەكانی بریتین لە: شیر، سپێناغ، هێلكە، ماسی سالمۆن، پەلەوەر، كاكڵە و تۆوەكان.
پرۆتینی تیانین Theanine كە لە چای سەوز و كوارگدا هەیە، هانی چەند ماددەیەكی كیمیایی لە مێشك دەدات كە رۆڵیان لە رێكخستنی خەودا هەیە، وەكو دۆپامین و گابا GABA و سیرۆتۆنین.