بۆچی خەمۆكی لە نەوجەواناندا مەترسیدارە؟

بۆچی خەمۆكی لە نەوجەواناندا مەترسیدارە؟
خەمۆكی لە هەرزەكاردا Teenage depression تا رادەیەك جیاوازی هەیە لەگەڵ خەمۆكی لە كەسانی پێگەیشتوودا. خەمكۆی لە تەمەنی نەوجەوانیدا جگە لە هەستكردن بە دڵتوندی و ناڕحەتی بەردەوام، هۆكارە بۆ نەمانی حەز و ئارەزوو بۆ هەموو جۆرە چاڵاكییەكی بەدەنی و هزری و كۆمەڵایەتی كە لە رابردوودا زۆر بە گوڕ ئەنجامی دەدان، لەوانەشە كە نەوجەوانی تووشبوون دوچاری بەكارهێنانی هەندێك جۆری دەرمان بێت كە ئاكامی یەكاجر خراپی دەبێت و لە توندیی خەمۆكییەكە زیاتر دەكات. مەترسیی خەمۆكی لە نەوجەواناندا لەوەدایە كە زۆربەی تووشبووان بە رێگای جۆراوجۆر هەوڵی خۆلەناوبردن دەدەن و زۆرجاریش دەگاتە خۆلەناوبردنی تەواو Complete suicide بێ بیركردنەوە لە ئاكامەكان و بێ ئەوەی كە هاوكات بێت لەگەڵ هیچ نیشانەیەك یان ئاگاداركردنەوەی كەسێكی تر هەتا كەسە نزیكەكان. نیشانەكانی تووشبوونی نەوجەوان بە خەمۆكی بریتین لە: دڵتوندی، بێزاری، ناڕحەتی، گرفتەكانی پەیوەست بە خەو بەتایبەتی خەوزڕان، دواكەوتن لە ئەكەكانی قوتابخانە، گۆڕان لە حەز و ئارەزووەكانی پەیوەست بە خواردن و خۆراك، زیادبوون یان كەمبوونی كێشی لەش، هەستكردن بە هیلاكیی جەستەیی.
Top