بەهای خۆراكی كەڵەمی سوور

بەهای خۆراكی كەڵەمی سوور
كەلەرمی سوور Red cabbage دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، ڤیتامینەكانی B1، B2، B9، C، A، E، K، لەگەڵ كانزاكانی كالسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن،پۆتاسیۆم، هەروەها چەندان ماددەی دژەئۆكسان بەتایبەتی پۆلیفینۆلەكان. ئەگەرچی هەمان چێژیان هەیە، بەڵام كەلەرمی سوور لە رووی بەهای خۆراكییەوە لە كەلەرمی سەوز باشترە، بەوەی كە رێژەیەكی بەرزتری ڤیتامین C و ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرێت. سوودە تەندروستییەكانی كەلەرمی سوور: دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL لە خوێندا، كۆنترۆڵكردن، یان دابەزاندنی كێشی لەش، دواخستنی كرداری پیربوونی پێست، كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، پاراستنی تەندروستیی چاو، باشتركردنی فرمانی كۆئەندامی هەرس و هاندانی زوو چاكبوونەوەی كولبوونی رێڕەوەكانی كۆئەندامی هەرس، بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش، خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشیی ئەلزهایمەر، زیادكردنی چڕیی كانزایی ئێسك، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە گەلێك جۆری شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك، كۆڵۆن، پرۆستات، میزەڵدان، سییەكان.
Top