ئایا زیاد بەكارهێنانی هێدفۆن زیانبەخشە؟

ئایا زیاد بەكارهێنانی هێدفۆن زیانبەخشە؟
ئایا بەكارهێنانی هێدفۆن Headphones زیانی تەندروستی بەدواوەیە، ئایا سوودی لە زیانی زیاترە؟ لەوكاتەی كە دەنگی بەرز، یان ژاوەژاو راستەوخۆ بەر گوێ دەكەوێت ئەوا دەبێتە ئەگەری تێكدانی خانەكانی گوێی ناوەوە و لەوانەیە كە گرفت بۆ هەستی بیستن پەیدابكات. بەكارهێنانی هێدفۆنی ئاسایی بۆ ماوەیەكی زۆر بە تێپەڕبوونی كات لەوانەیە كە هەستی بیستن بە توندی بخاتە مەترسییەوە، بەتایبەتی ئەگەر ئاستی دەنگ، یان مۆسیقا بەرزبێت. لە لایەكی دیكەوە، بەكارهێنانی هێدفۆنی بچووك كە دەچێتە ناو كەناڵی گوێ Earbuds ئاستی دەنگ تا 6-9 دێسیبل بەرزتر دەكاتەوە، بێگومان ئەمەش ئەگەری زیانی زیاتری لێ دەكەوێتەوە. ئاماژە بەمەش كراوە كە بەكارهێنانی هێدفۆن بە بەردەوامی و بە دەنگی بەرز و تیژ، لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری پەیدابوونی گرێ كە بە تێپەڕبوونی كات فشاربخاتە سەر دەماری بیستن و راگرتنی بالانسی لەش تێكبدات، هەروەها لە لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە دەنگی بەرزی هێدفۆن لەوانەیە ببێتە ئەگەری روودانی نۆرەی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها زیادبوونی لێدانەكانی دڵ. پسپۆڕان وا رێنمایی دەكەن كە هێدفۆن بۆ ماوەیەكی كورت بەكاربهێنرێت، رۆژانە هەرگیز لە یەك كاتژمێر زیاتر نەبێت و ئاستی بەرزیی دەنگیش لە 60% زیاتر نەبێت.
Top