دژەئۆكسانەكانی باوی

دژەئۆكسانەكانی باوی
خواردنی باوی Almonds هەستی تێربوون زیاد دەكات، كۆلیستیرۆلی گشتی بەتایبەتی كۆلیستیرۆلی خراپ LDL بەڕێژەی 9% لەماوەی یەك مانگدا دادەبەزێنێت. كۆلیستیرۆلی خراپ بەكرداری ئۆكسان لەسەر ناوپۆشی خوێنبەرەكاندا دەنیشێت و تووشی ڕەقبوونیان دەكات، دژەئۆكسانەكانی باوی بەتایبەتی ڤیتامین E، پۆلیفینۆلەكان Polyphenols، فلاڤۆنۆیدەكان Flavonoids، كامفیرۆل، ترشی ڤانیلیك Vanillic acid، ڕیسڤیراترۆل، كاتێچینCatechin ڕێگا لەم كردارە دەگرن و چەندین سوودی تەندروستی دیكەشیان هەیە وەكو: پاراستنی سافی پێست، خۆپاراستن لەنەخۆشی دڵ، بەهێزكردنی سستمی بەرگری لەش، پارستنی چاوەكان لەگۆڕانەكانی پەیوەست بەتەمەن. باوی ڕێژەیەكی باشی لەماددە فایتۆستیرۆلەكان Phytosterolsیان ستیرۆلە ڕووەكییەكان تێدایە، ئەو ئاوێتانەی كە لەچەندین بەرووبوومی ڕووەكیدان و لەڕووی پێكهاتنی كیمییاییەوە زۆر لەكۆلیستیرۆل دەچن، بەڵام ئاستی كۆلیستیرۆلی خوێن دادەبەزێنن و یارمەتی بەرگری لەش دەدەن و ئەگەری تووشبوون بەچەندین شێرپەنجە كەم دەكەنەوە.
Top