بەهای خۆراكی پەلكە مێو

بەهای خۆراكی پەلكە مێو
پەلكە مێو Grape leaves چەندین ماددەی خۆراكی گرنگ لەڤیتامین و كانزا لەخۆدەگرێت. 5 دانە پەلكە مێو نزیكەی 14 كالۆری وزەی تێدایە لەگەڵ 2 گرام كاربۆهیدرات و 1 گرام پرۆتین، هەروەها 58 ملگم كانزای كالسیۆم و 1ملگم سۆدیۆم. پەلكە مێو تەنیا 0.06 گرام چەوری بێ كۆلیستیرۆل لەخۆدەگرێت كە 0.01 گرام لەچەورییە یەكانە ناتێرەكان پێكهاتووە كە بەچەورییە باشەكان هەژمار دەكرێت. پەلكە مێو ئەو ڤیتامینانە لەخۆدەگرێت: ڤیتامین A بەڕێژەی5،000 یەكەی جیهانی لەهەر 100 گرامدا، ڤیتامین C بەڕێژەی 11،5ملگم لەهەر 100 گرامدا، ڤیتامین B2، فۆلێت Folate. پەلكە مێو كانزای گرنگی تێدایە كە گرنگترینیان كالسیۆمە بەڕێژەی 290 ملگم لەهەر 100 گرامدا كە زۆر پێویستە بۆ بەهێزكردنی ئێسك و ددان لەگەڵ ڕێژەیەكی كەمتر لەكانزاكانی كۆپەر، مەنگەنیز، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، سیلینیۆم، پۆتاسیۆم، زینك، هەروەها ئاسن بەڕێژەی 3 ملگم لەهەر 100 گرام پەلكە مێودا. پەلكە مێو ڕێژەیەكی باش لەترشە چەوری لەجۆری ئۆمیگا3 لەخۆدەگرێت كە ڕۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لەتووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمك و پرۆستات و كۆڵۆن، هەروەها بۆ سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی ڕۆماتیزمی جومگەكان و خەمۆكی لەمنداڵاندا.
Top