ئایا دەزانی كە ئافرەتان بەگشتی كێشیان نزیكەی 6-8 كیلۆگرام زیاد دەكات لەتەمەنی 40-45 ساڵیدا؟ لەگەڵ كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئیسترۆجین Estrogen لەهێلكەدانەكاندا چەوری بەئاسانی لە لەشدا كۆدەبێتەوە، چونكە لەش هەوڵی دابینكردنی دەدات لەبەشەكانی تری لەشدا بەتایبەتی لەچەورییە خانەكاندا، درەنجام لەش وزەی زیاد ئاسانتر دەگۆڕێت بۆ چەوری كە لەژێر پێست دەنیشێت و كێش زیاد دەكات. لەگەڵ هەر 10 ساڵی تەمەندا تێكڕای زیندەپاڵ Metabolic rate بەڕێژەی 5% دادەبەزێت كە ئەمەش دەبێتە هۆی سەرفكردنی بڕێكی كەمتری وزەی زیادبوونی كێشی لەش. لەپاش تەمەنی 40 ساڵیدا لەئافرەتاندا لەبەر دابەزینی ئاستی هۆرمۆنەكانی ئیسترۆجین و پرۆجێستیرۆن Progesterone ئارەزووی خواردن زیاد دەبێت تا ڕێژەی 67%. لەم تەمەنەدا لەگەڵ زیادبوونی كێش چەوری زیاتر لەناوەڕاستی لەشدا كۆدەبێتەوە واتە ورگ و كەمەر، پێش ئەم تەمەنە بەكاریگەری هۆرمۆنی ئیسترۆجین چەوری(بەز) لەناوچەی نێك و ڕانەكاندا كۆدەبێتەوە، بەڵام بەدابەزینی ئاستی ئیسترۆجین ئاراستەی نیشتنی چەوری دەگۆڕێ و زیاتر ورگ یان كەرش Tummy دەگرێتەوە، كۆبوونەوەی چەوری لەم شوێنەدا ئەگەری تووشبوون بەنەخۆشی دڵ و شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و شێرپەنجە زیاتر دەكات.