خواردن پاش مەشقی وەرزشی

خواردن پاش مەشقی وەرزشی
خواردن لەپاش مەشقی وەرزشیدا Workout گرنگی هەیە. ماسوڵكەكانت لەپاش جووڵەو گرژبوونەوەدا بۆ نوێبوونەوە پێویستی بەماددەی خۆراكییەوە هەیە وەكو كاربۆهیدرات و پرۆتین و كانزاكانی سۆدیۆم و پۆتاسیۆم. ژەمێكی سووك نزیكەی 2 كاتژمێر لەپاش مەشقی وەرزشیدا زۆر گونجاوە كە هەندێك پرۆتین و كاربۆهیدراتە ئاڵۆزەكان و ڕێژەیەك لەچەورییە باشەكان لەخۆبگرێت. نموونەی ئەو خۆراكانەی كە گونجاون لەپاش مەشقی وەرزشیدا بریتییە لەشوكولاتەی شیر كە ڕێژەی گونجاوی كاربۆهیدرات و پرۆتین و چەوری لەخۆدەگرێت، یان ساندویچێكی سینگی مریشك كە سەموونەكە لە دانەوێڵەی تەواو Whole grain bread دروستكرابێت. خواردنەوەی بڕێكی باشی ئاو گرنگی زۆری هەیە لەوكاتەی كە مەشقی وەرزشی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی شلە یان ئاو لە لەشدا، هەوڵبدە كە بەلای كەم 1 كاتژمێر بەر لەدەستپێكی مەشقی وەرزشی پەرداخێكی گەورە ئاو بخۆیتەوە، هەروەها لەپاش تەواوبوونی مەشقەكە پەرداخێكی تر ئاو بخۆرەوە یان بوتڵێكی ئاو لەگەڵ خۆت هەڵگرە، لەكاتی مەشقیشدا دەتوانیت كەم كەم ئاو بخۆیتەوە.
Top