ڕاكێشانی چەوری یان لایپۆسەكشن Liposuction یەكێكە لەڕێگا باوەكانی نەشتەرگەری جوانكاریCosmetic surgery نەك كۆنترۆڵكردن یان دابەزاندنی كێشی لەش. پێویستە كە ڕاكێشانی چەوری یان لایپۆسەكشن داو خاڵ بێت كە یەكێك هەڵیدەبژێرێت، چونكە گرانبەهایە و بەدەر نییە لەزیانی تەندروستی، هەر بۆیەشە كە هەڵبژاردنی مەشقی وەرزشی و ڕیجیمی خۆراك لەژێر چاودێری دكتۆر دەكەوێتە پێش هەر ڕێگایەك بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش. كەسانی كێش زیاد و قەڵەو هەموو ڕێگایەك دەگرنە بەر بۆ دابەزاندنی كێشیان كە زۆر جار ڕێگای نازانستییانە و زییانبەخشن بۆ تەندروستی. وەرزش كۆنترین و باشترین و سەركەوتووترین ڕێگایە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش. وەرزش سەلامەتە بەتایبەتی كە بەچاودێری دكتۆر ئەنجام بدرێت، وەرزش كاریگەرە، باری دەروونی و ورە و باوەڕ بەخۆبوون پتەوتر دەكات، هەروەها تەندروستی بەگشتی باشتر دەكات، ئەمانە هەرگیز لەلایپۆسەكشندا بەدی ناكرێن. بەوەرزشكردن چەوری زیاد لەهەموو بەشەكانی لەشدا كەم دەبێتەوە، كەمكردنەوەی یان لابردنی چەند گرامێك یان پاوەندێك تەنیا لەشوێنێكی دیاریكراوی لەشدا هەرگیز نابێتە چارەسەر بۆ كێشی زیاد و قەڵەوی.