قەڵەوی Obesity جگە لەزیان هیچ سوودێكی بۆ تەندروستی نییە، ئەگەر چارەسەر نەكرێ ئەوا لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری ئاڵۆزی تەندروستی گەورە كە ژیان بەسەختی دخاتە مەترسییەوە، بۆ نموونە: نەخۆشی دڵ، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، شێرپەنجە، گرفتی جومگەكان بەشێوەی سەوەفان و ئازار، كورتبوونەوەی ڕێژەی تەمەنLower life expectancy، خەمۆكی، گرفتەكانی هەناسە(بەشێوەی هەناسەتەنگی، زیاد ئارەقەكردن، زوو ماندووبوون، دڵەكوتێ پاش جووڵەیەكی كەم، پرخە، نەخۆشی شەكرە، سنوورداربوونی جووڵەی لەش و جومگەكان، قۆڕی، گرفتەكانی ئێسك، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیرۆل، گرفتە كۆمەڵایەتییەكان، كاردانەوە دەروونییەكانی پەیوەست بەشێوەی لەش و جوانی بەتایبەتی لەئافرەتە قەڵەوەكاندا، مەیینی خوێن لەخوێنهێنەرە قووڵەكانی قاچدا، دەوالی لەخوێنهێنەرەكانی قاچدا، كزبوونی توانای سێكسی، پشت ئێشە. ئازار لەجومگەی ئەژنۆ و گۆزینگ لەكاتی زیاد ڕۆیشتندا. لاوازبوونی باوەڕ بەخۆبوون و كزبوونی ورە Low self esteem).