زیانەكانی ئامادەكردنی خـۆراك بە فڕنی مایكرۆوێڤ

زیانەكانی ئامادەكردنی خـۆراك بە فڕنی مایكرۆوێڤ
ئایا ئامادەكردنی خۆراك بەفرنی مایكرۆوێڤ لەبەهای خۆراكی كەم دەكاتەوە؟ جیاوازی فرنی مایكرۆوێڤ چییە لەگەڵ ڕێگاكانی تری ئامادەكردنی خۆراك؟ ئامادەكردنی خۆراك بەفرنی مایكرۆوێڤ وەكو گەرمكردنی خۆراكە لەناو مەقلیدا، بەڵام هێشتا زیاتر گەرم دەكرێت. لەوانەیە كە بەفرنی مایكرۆوێڤ ڕێژەی ئەو ڤیتامینانەی كە لەئاودا دەتوێنەوە وەكو كۆمەڵەی ڤیتامین B و ڤیتامین C لەخۆراكدا بەتایبەتی سەوزەكان كەم ببنەوە یان هەتا لەناوبچن بەتایبەتی ڤیتامین C كە زۆر هەستییارە بەرانبەر بەپلەی گەرمی بەرز. فرنی یان ئۆڤنی مایكرۆوێڤ Microwave ovens بەتیشكی شەپۆڵی كارۆموگناتیسی بە لەرەلەری زۆر بەرزەوە ئاراستەی خۆراك دەكرێت، مۆلیكیولەكانی خۆراك بەتوندی تێكدەشكێنێت، دایاندەكوتێت و لەیەكتری دەخشێن و گەرمی پەیدادەكەن، بەم شێوەیە خۆراك گەرم دەكرێتەوە یان ئامادە دەكرێت. خۆراكی ئامادەكراو یان گەرمكراو بەمایكرۆوێڤ لەڕووی پێكهاتنی توخمە كیمیاییەكاندا گۆڕنانیان بەسەردا دێت، ئەمەش گرفت لەهەرسكردنیاندا پەیدا دەكات و ناڕحەتی و نەخۆشی لەگەدە و ڕیخۆڵەدا پەیدا دەكات. هەروەها زۆر جار مادەی شێرپەنجەكار Carcinogenic پەیدا دەبن لەشیر و دانەوێڵەدا كە بەمایكرۆوێڤ مامەڵەیان لەگەڵدا كرابێت. فڕنی مایكرۆوێڤ لەماوەیەكی كەمدا بەكرداری ئۆكساندنی خۆراك دەبێتە ئەگەری پەیدابوونی كۆلكە سەربەستەكان Free Radicals كە زیانی تەندروستی زۆریان هەیە.
Top