قامیشەشەكر Sugarcane ڕێژەیەكی بەرزی شەكر لەخۆدەگرێت، لە گەلێك شوێنیشدا بەخاوی دەخورێت، شیرەی قامیشە شەكریش گەلێك ماددەی خۆراكی گرنگی تێدایە. شیرەی قامیشەشەكر وزەیەكی بەرز لەخۆدەگرێت و ئەلتەرناتیڤێكی تەندروستیانەیە بۆ ئەو خواردنەوانەی كە بەشەكر شیرین دەكرێن. قامیشەشەكر بڕێكی باش گلوكۆز بۆ لەش دابین دەكات كە بەشێوەی گلایكۆجین Glycogen ماسوڵكەكان لەكاتی پێویست وەكو وزەیەكی ئامادە سوودی لێوەردەگرن. شیرەی قامیشەشەكر Sugarcane juice سوودی هەیە بۆ خۆپاراستن و چارەسەركردنی سووتانەوەی قوڕگ و هەڵامەت و ئەنفلوەنزا. قامیشەشەكر هیچ جۆرێكی شەكری سادە لەخۆناگرێت، بۆیە گونجاوە بۆ تووشبووان بەنەخۆشی شەكرە بەمەرجێك بەڕێژەیەكی كەم بخورێت. لەبەر ئەوەی كە قامیشەشەكر لەسروشتدا تفتە، شیرەی قامیشەشەكر سوودی هەیە بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك و پرۆستات. لەكاتی هیلاكبوونی جەستەیی و هیلاكی لەبەر گەرما، خواردنەوەی شیرەی قامیشەشەكر سوودی زۆری هەیە بۆ لەش.