نۆك Chickpeas یان گەربانزۆ Garbanzo بەهایەكی خۆراكی بەرزی هەیە بەوەی كە ڕێژەیەكی بەرزی پرۆتین و ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت، بێ كۆلیستیرۆلە، هەروەها چەندین ڤیتامین و كانزای گرنگ لەخۆدەگرێت. لەگەلێك شوێندا نۆك بەپرۆتینەكەیەوە وەكو جێگرەوەی گۆشت دەخرێتە ژەمە سەرەكییەكانەوە. ئەگەرچی نۆكی قوتووبەند Canned chickpeas بەگشتی لەڕووی نرخەوە لەنۆكی وشك گرانترە، بەڵام لەلایەنی خۆراكییەوە چەندین خاڵی ناتەندروستیانەی تێدایە، بۆ نموونە بەها خۆراكییەكەی لەنۆكی وشك كەمترە، ڕێژەیەكی بەرزی خوێ لەخۆدەگرێت. كوپێك نۆكی قوتووبەند نزیكەی 720 ملگم خوێ لەخۆدەگرێ لەوكاتەی كە باش نییە بڕی ڕۆژانە لە2،300 ملگم زیاتر بێت، هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە تەمەنیان لە50 ساڵ زیاترە یان نەخۆشی شەكرە یان پەستانی بەرزی خوێن یان نەخۆشی گورچیلەیان هەیە پێویستە كە ڕۆژانە لە1،500 ملگم زیاتر خوێ لەخۆراك وەرنەگرن. بیسفینۆل Bisphenol یان BPA كە پێكهاتەیەكی پلاستیكە دیوی ناوەوەی قوتووە ئەلەمنیۆمەكانی پێ ناوپۆش دەكرێت لەوانەیە كە زیان بەتەندروستی بگەیەنێت بەشێوەی تێكدانی سستمی گلاندەكوێرەكان Endocrine system.