سەوزە گەڵا تاریكەكان بخۆ!

سەوزە گەڵا تاریكەكان بخۆ!
سەوزە گەڵا كەسكە تاریكەكان Dark green leaves بەشێكی گرنگی خۆراكی ڕووەكین، ڕێژەیەكی زۆركەمی وزە و كاربۆهیدرات بەشێوەی ڕیشاڵ لەخۆدەگرن، هەر ئەوەشە وایان لێدەكات كە هەرسكردنیان ئاسان و لەسەرخۆ بێت، هەروەها وایان لێدەكات كە كاریگەرییەكی زۆر كەم بكەنە سەر ئاستی شەكری خوێن. سەوزە گەڵا كەسكە تاریكەكان سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندن بۆ كانزایەكان بەتایبەتی ئاسن، كالسیۆم، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، هەروەها سەچاوەی دەوڵەمەندن بۆ ڤیتامینەكان بەتایبەتی ڤیتامین K، C، E، كۆمەڵەی B. هەروەها گەلێك ماددەی خۆراكی گرنگی تر لەخۆدەگرن، بۆ نموونە بیتاكارۆتین Beta-carotene، لیوتین، زیازانتین Zeaxanthin كە خانەكانی لەش لەنەخۆشی دەپارێزن و چاوەكان لەكاریگەرییەكانی پەیوەست بەتەمەن دەپارێزن. ئەستێرەی سەوزە گەڵا تاریكەكان بریتییە لەڤیتامین K، كە گرنگییەكەی بۆ لەش گەلێك پترە لەو زانیارییەی كە سەبارەت بەم ڤیتامینە دەیزانین، بۆ نموونە ڤیتامین K جگە لەڕێكخستنی مەیینی خوێن، ئێسكەكان لەپووكانەوەی دەپارێزێت، لەوانەیە كە ڕێگربێت لەتووشبوون بەنەخۆشی شەكرە، لەوانەیە كە جومگەكان لەهەوكردن بپارێزێت، لەوانەشە كە خوێنبەرەكان لەتووشبوون بەڕەقبوون بپارێزێت.
Top