شۆربای ماش Mung soup بەنەرمییەكە و چێژە خۆشەكەیەوە سوودی تەندروستی زۆری هەیە و بەئاسانیش هەرس دەكرێت. شۆربای ماش كۆلیستیرۆل و هیچ جۆرێكی لەچەورییە تێرەكانی تێدانییە، هەروەها بڕێكی كەمی خوێ لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بڕێكی باشی وزە بەلەش دەبەخشێت، بۆ نموونە هەر 100گرام شۆربای ماش نزیكەی 350 كالۆری وزە بە لەش دەدات، هەروەها 1 گرام چەوری و 63 گرام نیشاستە و 7 گرام شەكر و 24 گرام پرۆتین و 16 گرام ڕیشاڵی تێدایە. جگە لەمانە، شۆربای ماش ڕێژەیەكی باش لەڤیتامینەكانی تێدایە وەكو: ڤیتامین C، K، B1، B2، B3، B5، B6، B9، هەروەها كانزاكان كۆپەر، مەگنسیۆم، مەنگەنیز، ئاسن، پۆتاسیۆم، زینك، سیلینیۆم، فۆسفۆر كە هەموویان بایەخی تەندروستی زۆریان هەیە. خواردنی شۆربای ماش سوودی هەیە بۆ كەمكردنەوەی گاز و گەلێك گرفتی تر لەكۆئەندامی هەرسكردندا، هەروەها بۆ خۆپاراستن لەچەندین جۆری شێرپەنجە. شۆربای ماش یارمەتی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن دەدات لەناو مۆخی ئێسكەكاندا، دڵ لەنەخۆشی دەپارێزێت، هاریكاری گەشەی ئاسایی خانەكان و میتابۆلیزمی ماددە پرۆتینییەكان دەدات، فرمانی خانەكانی كۆئەندامی دەمار ڕێكدەخات، كرداری میتابۆلیزمی كاربۆهیدراتییەكان ئاسان دەكات.