ئەسپرین و نەخۆشی دڵ

ئەسپرین و نەخۆشی دڵ
ئەسپرین Aspirin رێگا لە دروستبوونی تۆپەڵی خوێنی مەییو لەناو خوێنبەرەكاندا دەگرێت. هەروەها ئەگەری تووسبوون بە نۆرەی دڵ و جەلتەی مێشك كەم دەكاتەوە. بوارەكانی بەكارهێنانی ئەسپرین بۆ كۆئەندامی دڵ و سووڕان بریتین لە: خۆپاراستن لە نەخۆشی خوێنبەرەكانی تاجی دڵ، زیادكردنی هاتووچۆی خوێن بۆ قاچەكان، چارەسەركردنی لەرەی گوێچكەلەكانی دڵ، وەكو بەشێك لە چارەسەركردنی نۆرەی دڵ. هەروەها ئەسپرین لە چەندین نەشتەرگەری دڵدا بەكاردەهێنرێت وەكو: دانانی دەعامە لەناو خوێنبەردا Stent placement، نەشتەرگەری بایپاسی دڵ Bypass، رێكخستنەوەی خوێنبەرەكانی دڵ Angioplasty. زیانە لابەلاكانی ئەسپرین بریتین لە: سكچوون، دەركەوتنی پەڵەی سوور لە پێستدا، خورشت، هێڵنج، ئازاری گەدە. بۆ كەمكردنەوەی زیان لابەلاكان واباشترە كە دەنكی ئەسپرین لەگەڵ خۆراك بە بڕێكی باشی ئاو بەكاربهێنرێت. واباشترە كە دەنكی ئەسپرین بەبێ ئاگاداری دكتۆر بەكارنەهێنرێت بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كە گرفتی خوێنبەربوون و كولبوونی گەدەیان هەیە، هەروەها بۆ ئافرەتان لەكاتی دووگیانی و شیرداندا.
Top